تبلیغات
بووژان - شێعر ی : کاره‌سات / جه‌لال مه‌له‌کشا
دوشنبه 26 اردیبهشت 1390

شێعر ی : کاره‌سات / جه‌لال مه‌له‌کشا

   نوشته شده توسط: زیر نظر شورای سردبیری "بوژان"    نوع مطلب :ادبی ،

کاره‌سات

 

باڵنده‌یه‌ک،

چرپاندی به‌ گوێی گوڵێکدا

گوڵه‌گیان!

له‌چکه‌ سه‌وزه‌که‌ت نه‌ختێ لاده‌،

با خونچه‌ی ده‌م

تاسه‌ی ئه‌وینم بشکێنێ!

ئاونگی شه‌رم

به‌ سه‌ر گۆنای گوڵدا خۆشی . . . .

وتی: شێته‌، ها... ئه‌و هه‌وره‌ چۆن ئه‌ڕوانێ

حه‌یام ده‌چێ

ئارام بگره‌ تا سبه‌ینێ!

+       +

هه‌رور گوێ لێ بوو ...

نه‌ڕڕه‌ی گوڕ بن

شریخ و هۆڕی خسته‌ باخ و

بوو به‌ ته‌رزه‌

ده‌مه‌و به‌یان،

که‌ باڵنده‌ هات بۆ جێژوان

چه‌ند دڵۆپی خوێنی سوور و . . .

سێ چوار تیکه‌ له‌چک مابوو

له‌ ئه‌و گوڵه‌ باڵابه‌رزه‌


برچسب ها: جه‌لال مه‌له‌کشا ، شێعری نوێی کوردی ، کاره‌سات ،