تبلیغات
بووژان - تاقه‌ت/ شێعرێکی سومه‌یه‌ مه‌حموودی
شنبه 24 اردیبهشت 1390

تاقه‌ت/ شێعرێکی سومه‌یه‌ مه‌حموودی

   نوشته شده توسط: زیر نظر شورای سردبیری "بوژان"    نوع مطلب :ادبی ،

تاقه‌ت

پاش تۆ هه‌ناسه‌یه‌ک ماوه‌

چاوی ته‌نیاییم پڕکاته‌وه‌

وشه‌یه‌ک نه‌ماوه‌ شێعره‌کانی پێ‌وه‌ڕازێنم                                   

تۆزی خه‌م له‌ ئامێزی گرتووم

له‌ پشت ئاوێنه‌ به‌ سالاچۆکان

هاواره‌کان پشتی تاقه‌تیان شکاندووه‌

خه‌می ئه‌مڕۆ ژانی کۆن                                                       

لاجه‌نی ڕۆژگاریان سپی کردووه‌

نا من تاقه‌تێک بووم شه‌پۆل شه‌پۆل، زه‌ریا زه‌ریا                         

خه‌مه‌کانم ڕاده‌ماڵی،

که‌ چی ئێستا وشه‌یه‌که‌م پێ نییه‌ شێعره‌کانی پێ‌وه‌ڕازێنم                                                 

برچسب ها: تاقه‌ت ، شێعری نوێی کوردی ، سومه‌یه‌ مه‌حموودی ،